بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێوار عەبدولعەزیز وته‌بێژی بەرگریی شارستانی دهۆک رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ئه‌نجامی دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌چه‌ند شوێنێكی پارێزگای دهۆك، تا ئێستا دوو كه‌س ئاو بردوونی و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانیان به‌رده‌وامه.
بێوار عەبدولعەزیز له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌ی له دوێنێوه ناوچه جیاجیاكانی دهۆكی گرتۆته‌وه، لافاو و كۆبونه‌وه‌ی ئاو له‌چه‌ند شوێنێكی پارێزگای دهۆك دروستبوه، دو كه‌سیش له‌شه‌قامی نزاركێ ئاو بردونی و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانیان به‌رده‌وامه.
وتیشی: "تا ئێستا تیمه‌كانمان سه‌رقاڵن بۆ به‌هاناوه‌چونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئاو چۆته ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و دوو كه‌سه، داواشده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر كاری زۆر گرنگی نه‌بێت له‌ماڵه‌كه‌ی نه‌یته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، بارانبارین و بای بەهێز لە سنوری شارەکە هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسی روداوی نەخوازراو و لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ زۆرە.
Your Comment